Rewa Mahmut Hasan
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
جنێڤ -AA
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستافان دی میستورا رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی خولی شەشەمی چاوپێککەوتنەکانی جنێڤ کە سبەی دەستپێدەکات، باس لە پرسی دەستوور و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئیدارەی راگوزەر دەکرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ستافان دی میستورا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو خولەی کۆبوونەوەکانی جنێڤ لە ١٩ یان ٢٠ی ئەم مانگە کۆتایی دێت و، ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەکانی ئەمجارە جیاواز دەبێت و هەموو شاندەکان لە جنێڤ دەبن.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستافان دی میستورا ئاماژەی بەوەدا کە لەدوای واژووکردنی یاداشتنامەی ئاستانا کە هەریەک لە تورکیا و رووسیا و ئێران واژوویان کردووە لەسەر دروستکردنی ناوچەی داماڵراو لە شەڕو پێکدادان، ئەم کۆبوونەوەیە گرنگی خۆی هەیە.
خولی پێنجەمی کۆبوونەوەکانی جنێڤ لە ٢٢ی ئاداردا دەستیان پێکردبوو و لە ٣١ی مانگدا کۆتایی هاتبوو.