سياسەت, عێراق

حکوومەتی عێراق: "داعش توانای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی نەماوە"

وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد: "لەئێستادا، دوو ھەزار چەکداری داعش لە باکووری بابل، بەغدا و ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بوونیان ھەیە".

Zana Natık Kerem  | 24.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
حکوومەتی عێراق: "داعش توانای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی نەماوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد رایگەیاند کە لەئێستادا، دوو ھەزار چەکداری داعش لە باکووری بابل، بەغدا و ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بوونیان ھەیە.

جومعە عناد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە لەئێستادا، ، دوو ھەزار چەکداری داعش لە باکووری بابل، بەغدا و ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بوونیان ھەیە کە زۆربەیان چەکداری خۆجێین.

راشیگەیاند کە چەکدارانی داعش لە ھێرشەکانیاندا، چەکی پێشکەوتوو بەکاردەھێنن و گوتی:

"لەنێو ئەو چەکە پێشکەوتووانەدا کە چەکدارانی داعش بەکاری دەھێنن، جورە قەناسێکە کە ئامانجەکەی لە دووری دوو کیلۆمەتر دەپێکێت".

وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد ئاماژەی بەوەیشدا کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش توانای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی نەماوە و لە ھەمان کاتدا جەختی لەوەکردووە کە ھێزەکانی سوپایش ناتوانن رەوشی ئەمنی سەرجەم ناوچەکانی عێراق کۆنترۆڵ بکەن بە تایبەتیش ناوچە بیابانەکان.

رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤دا، بەتەواوی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنباری داگیرکرد لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک کە دواتر لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە دەست ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە رزگارکران.

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی لە نۆی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا، سەرکەوتنی بەسەر ئەو رێکخراوەدا راگەیاند.

سەرەڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعش-یان لە ناوچەکان شکستپێھێناوە و شارەکانیان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın