حکوومەتی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ئینتەرنێتی لە بەغدا بڕی
- حکوومەتی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەکان کە لە باشووری عێراقەوە سەری هەڵدا و گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئینتەرنێتی شارەکەی بڕی. ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
Baghdad
بەغدا- AA
حکوومەتی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەکان کە لە باشووری عێراقەوە سەری هەڵدا و گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئینتەرنێتی شارەکەی بڕی. ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
خۆپیشاندانەکان کە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و تەزووی کارەباوە لە شارکانی باشووری عێراق سەری هەڵدا و درێژەی هەیە، گەیشتە بەغدای پایتەخت.
هاووڵاتییان له ناوچهی شوعلهی شاری بهغدا كه دهكهوێته رۆژئاوای بهغدا و ناوچهیهكی شیعهنشینه رژانه سهر شهقامهكان و خۆپیشاندانیان له دژی حكوومهت ئهنجام دا. خۆپیشاندهران له شهقامی سهرهكی كۆبوونهوه و داوای دهستلهكاركێشانهوهی بهرپرسانیان كرد.
دوای هاتنی ژمارهیهك له هێزه ئهمنییهكان بۆ ناوچهكه، خۆپیشاندهران دهستیان كرد به سووتاندنی تایهی ئۆتۆمبێل.
ئەوەش بینرا کە هێزە ئەمنییەکانی ئاستی رێوشوێنەکانیان بەرزکردووەتەوە و ئەو رێگایانەشیان داخستووە کە بەرەو ناوچەی سەوز دەچن.
- هێڵەکانی ئینتەرنێت لە شارەکە لە کارخران
لەلایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخەکە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سازکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەو کۆمپانیایانە وەریگرتووە کە ئینتەرنێت لە شارەکە دابیندەکەن، وەزارەتی پەیوەندییدار لە حکوومەتی عێراق بڕیاری وەستاندنی ئینتەرنێتی لە بەغدا داوە.
نیگەرانی لە تەشەنە سەندنی خۆپیشاندانەکان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراقیش، لە ئارادایە.
ئەو خۆپیشاندانانەی بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و بڕانی زۆری تەزووی کارەباوە لە شارەکانی باشووری عێراق سەری هەڵداوە، درێژەی هەیە. لەو چوارچێوەیەشدا خۆپیشاندەران بینای پارتە شیعەکانیان لەو شارانەی خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوەچوو، سووتاند.