Muhammed Ali Kamal
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه و بڕیاریدا مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م به ته‌مویلی له‌سه‌دا ٧٩ بدرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكوەزیران، قوباد تاڵەبانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەته‌وە.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و هەموو هەوڵ و توانای خۆشی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستووەتەگەڕ.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، شایستە داراییەکانی هەرێم، مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر ناکەن و بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە پێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه: "لەم رۆژانەشدا بەردەوام لەسەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بەلێنیان داوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک، لە کاتی خۆیدا بەشە مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە پەنا بۆ قەرز ببات و قەرز بکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا، لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەناوی ئەنجوومەنهوه، بڕیاریداوه رۆژی پێنجشەممە، ٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، بەو داهاتەی کە لە بەر دەستی وەزارەتی داراییە و بە تەمویلکردنی له‌سه‌دا ٧٩ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، بکرێت.
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوه، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی ئەو رسوماتەی لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێن، لەلایەن جێگری سەرۆكوەزیرانەوە خراوه‌ته‌ڕوو، و داوایکردووه پەلە بکرێت لە ناردنی زانیاری تایبەت بە خەرجی و داهاتی وەزارەتەکان بۆ لیژنەی باڵا، بە مەبەستی رێکخستنەوەیان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەکەدا، پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی، لەلایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کوێستان محەمەد خراوه‌ته‌ڕوو، و ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژەکەی پەسەند کردووه.