سياسەت

تورکیای نوێ لە دیدەی سیاسەتمەدارێکی هەرێمی کوردستان

کەسایەتی سیاسیی، عەبدولرەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزیز:"ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا، سعوودیە و تورکیا لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەیان هەبێت، ئەوا دەتوانن زۆر کاریگەربن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بەتایبەت لە عێراق و سووریا و فەڵەستین".

Hemin Hüseyin  | 12.07.2018 - نوێکردنەوە : 13.07.2018
تورکیای نوێ لە دیدەی سیاسەتمەدارێکی هەرێمی کوردستان

Arbil

هەولێر - AA

کەسایەتیی سیاسیی، عەبدولرەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزیز رایگەیاند، "ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا، سعوودیە و تورکیا کە خاوەن پێگەی بەهێزی جەماوەری و ئایینین لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەیان هەبێت، ئەوا دەتوانن زۆر کاریگەربن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بەتایبەت لە عێراق، سووریا و فەڵەستین".

عەبدولرەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزیز لە دیمانەیەکی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد کە پەیوەندی ئایندە لەسەر بنەمای ناسیۆنالیستی و ئایدۆلۆجیا بونیادناندرێت، بەڵکو لەسەر بنەمای ئابووری و زانست دەبێت و لە نێوان کورد و تورکیا بەرژەوەندی ئابووری، وزە و ئاو هەیە.

عەبدولرەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزیز سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە مەحکوومین بەوەی کە لەگەڵ یەکتر باشتربین، راستە کە پەیوەندی هاوسنووریی لەدەست خۆمان نییە، بەڵام هەڵبژاردنی جۆری پەیوەندی لەدەست خۆماندایە، ئێمە و تورکیا سنوورێکی گەورەمان هەیە، سنووری تورکیا لەگەڵ دەوڵەتانی دەورووبەری لەگەڵ ناوچە کوردنشینەکاندایە لە ئێران، عێراق و سووریا بۆیە بۆ تورکیا گرنگە کە زیاد لەوەی کە هەیە بایەخ بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ناوچانە بدات، پێویستە لەناو سەرۆکایەتی کۆمار دۆسیەیەکی تایبەت بە کورد دابنرێت، هەروەها ئەزموونێکی دوور و درێژ تاقیکراوەتەوە کە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا سەرکەوتووبووە، ئەو خاڵانەی کە لاوازیش بوون دەتوانن پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و لە هەمانکاتیشدا کوردیش دەبێت بەچاوێکی پڕ لە بایەخەوە سەیری تورکیا بکات، چونکە تورکیا دەروازیە بۆ ناوچە کوردنشینەکان لە عێراق، سووریا و ئێران، بۆیە پێویست دەکات ئێمە هەوڵ بدەین کە شەریکێکی باشبین بۆ تورکیا و بۆچوونی من وایە کە پەیوەندی ئایندە لەسەر بنەمای ناسیۆنالیستی و ئایدۆلۆجیا بونیادناندرێت، بەڵکو لەسەر بنەمای ئابووری و زانست دەبێت و ئێمەش وەکو کورد و تورکیا بەرژەوەندی ئابووری، وزە و ئاومان هەیە".

کەسایەتیی سیاسیی ، عەبدولرەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزیز گوتیشی: "تورکیا لەدوای هاتنی ئاک پارتی بۆ دەسەڵات....

* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن