Hikmet Faruk Başer
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌و مزگه‌وته‌ی ساڵی رابردوو له مه‌یدانی ته‌قسیمی ئیستانبوڵ بناغه‌ی دانرا، گومه‌زه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ته‌واوبوو.
دروستكردنی ئه‌و مزگه‌وته كه 17ی شوباتی 2017 بناغه‌ی دانرا و له‌سه‌ر رووبه‌ری دوو هه‌زارو 482 مه‌تر چوارگۆشه بنیاتده‌نرێت، درێژه‌ی هه‌یه.
مزگه‌وته‌كه كه له لایه‌ن ته‌لارسازان شه‌فیق بیركیه و سه‌لیم داڵامان دیزاینكراوه، دوای دانانی دوو گومه‌زه بچووكه‌كه‌ی، دروستكردنی گومه‌زه سه‌ره‌كیه‌كه‌شی ته‌واوبووه كه 28 مەتر پانه و 29 مەتر درێژه.
هاوكات كاركردن له به‌شه‌كانی خواره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه كه بۆ پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، پێشانگا و هۆڵی كۆنفرانس به‌كاردێن درێژه‌ی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی كاری گومه‌زه‌كان، شوێنی مناره‌كان ئاماده‌كراوه كه به‌رزییان ده‌گاته 61 مەتر و دوای گومه‌زه‌كان ده‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی مناره‌كان ده‌كرێت.
پاش ته‌واوبوونی مزگه‌وته‌كه، دوو هه‌زارو 500 كه‌س ده‌توانن له یه‌ك كاتدا په‌رستشی تیادا بكه‌ن.