Dildar Baykan
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ، رايگەياند سستەمى دەنگدان لە دوورەوە رێگە بۆ ئاڵۆزى خۆشدەكات و پێشنيازى دواخستنى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكاى كرد كە بڕيارە لە سێى تشرينى دووەم بەڕێوەبچێت.
ترەمپ، لە بڵاوكراوەيەكيدا لە رێگەى تويتەرەوە بەرگریى لەوە كرد كە سیستەمى "هەڵبژاردن لە رێگەى پۆستەوە" كە رێكارى دەنگدان لە دوورەوە بۆ هەموو كەس فەراهەم دەكات، لە هەڵبژاردنەكانى سەرەتاييەكاندا رێگەى بۆ ئاڵۆزييەكى گەورەى خۆشكردبوو.
ترەمپ، رەخنەى لە ديموكراتەكان گرت بەوەى پێشنيارى ئەوەيان كردووە بە هۆى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێوە ئەم سیستەمە بۆ هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ئەمريكاش بەكاربهێندرێت و رايگەياند دەنگدان لە رێگەى سیستەمى دەنگدان بە پۆستە "هەڵەيە".
ترەمپ گوتى: "ديموكراتەكان، باس لە كاريگەرى وڵاتانى دەرەوە دەكەن لەسەر هەڵبژاردنەكان بەڵام ئەوە نازانن كە سیستەمى دەنگدان لە رێگەى پۆستەوە رێگەيەکى ئاسانترە كە وڵاتانى دەرەوە بە ئاسانى دەست لە هەڵبژاردنەكان وەربدەن".
- "لە ٢٠٢٠دا هەڵەترين و پڕ فێڵترين هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت"
ترەمپ گوتيشى، "دەنگدان لە رێگەى سیستەمى پۆستەوە بۆ هەموو كەس لە ساڵى ٢٠٢٠دا هەڵەترين و پڕ فێڵترين هەڵبژاردن دەبێت. ئەمە دەبێتە شەرمەزارييەكى گەورە بۆ ئەمريكا".
- دواخستن هەڵبژاردنەكان پێويست بە بڕيارى كۆنگرێس دەكات
بە گوێرەى ياسا فيدراڵييەكانى ئەمريكا، هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى و هەڵبژاردنەكانى ناوەڕاست، دەبێت لە يەكەم رۆژى سێشەممەى مانگى تشرينى دووەمى ئەو ساڵەى هەڵبژاردنى بۆ دياريكراوە ئەنجامبدرێت.
هەڵبژاردنەكانى ئەمساڵ كە لە رێككەوتى سێى تشرينى دووەم دەكات، بۆ دواخستنى پێويست بە بڕيارى كۆنگرێس دەكات.