Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین نانی ئێوارەیان پێکەوە خوارد.
دۆناڵد ترەمپ کە بەشداری لە 72هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، لەکاتی نان خواردنەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە دوایین پێشهاتەکانی ڤەنزوئێلا کردو ئیدارەی نیکۆلاس مادورۆی بە "دیکتاتۆری سۆسیالیست" لەقەڵەم دا و بە لەناوبردنی دیموکراسی تۆمەتباری کرد.
ترەمپ گوتی، "وەک دراوسێی و دۆستی گەلی ڤەنزوئێلا، ئامانجمان سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی دیموکراسی و یارمەتیدانیانە لە سەرلەنوێ بەدەستهێنانەوەی ئازادی لەو وڵاتەدا".