Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
31 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزدا، تره‌مپ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی قه‌ته‌ر بانگه‌وازی له وڵاتانی ناوچه‌كه كرد به‌ڕێگای دیپلۆماسی قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی دۆناڵد تره‌مپ و شا سه‌لمان بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆك تره‌مپ هانی لایه‌نه‌كانی داوه له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی لووتكه‌ی ریازدا چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ قه‌یرانی قه‌ته‌ر بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش كراوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه تره‌مپ و شا سه‌لمان بابه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیان له ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كردووه.
شا سه‌لمان له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به قوربانییه‌كانی زریانی هارڤی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی تره‌مپ كردووه.