Nurhan Çorlu
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لە بارەی رێککەوتنی داعش و پەیەدە، رایگەیاند "بەرەنگاریەکی راستەقینە لەگەڵ داعش ئەنجام نادرێت، رێکخراوێکی تیرۆریستی بە ئامانجی ترساندنی گرووپێکی تیرۆریستی تر ھاریکای یەکتر دەکەن. ئەم ھاریکاریەش لەژێر چاودێری ئەمریکادا دەکرێت. ئەمە دۆخێک نییە قبووڵ بکرێت. ھەڵەیەکی مەترسیدارە. ئەوانەی لەبەرچاوی ھەموو دنیاوە سوێندیان خوارد بۆ لەناوبردنیان، ھەرکاتێک ھەلیان کەوتبێتە بەردەست لەبری لەناوبردنی تیرۆریستان، ھەڵوێستی پاراستن و پاڵپشتیکردنیان نیشان داوە. ئەمە ھەڵەیەکی زۆر گەورەیە، چاوەڕێ دەکەین لە جیھان کە ئەم ھەڵوێستە ریابازی و ھەڵە گەورەیە ھەڵبسەنگێنن".
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتیشی: "رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەوێ لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستیی دیکەدا ھاریکاری کرد، بە دڵنیاییەوە ئەوە ھاریکارییەکە بە رەزامەندی ئەمریکا کراوە کە لەوێ کشایەوە و رۆیشتن. لەبەرئەوە لێرەدا بەرەنگاربوونەوەیەکی راستی تیرۆر لە ئارادا نییە. ئەگەر بەرەنگارییەکی راستی تیرۆر ھەبووایە ئەوا دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھاریکاری لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستیی دیکەدا نەدەکرا، بەڵکو ھاریکاری لەگەڵ دەوڵەتێکی بەھێزی وەک تورکیا دەکرا، بەو شێوەیە بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە. لە ھیچ شوێنێکی جیھان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییەکان نموونەی نییە. بەداخەوە ھەموو بەیەکەوە دەبینە گەواھیدەری نموونەیەکی پڕوپوچ".
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ سەبارەت بەو لووتکەیەی بە بەشداریی ھەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران ئەنجامدەدرێت گوتی: ''ئەو ھەواڵەی کە ئەمڕۆ لە میدیادا بڵاوکراوەتەوە راستە. بەڕێز سەرکۆمار دووبارە بەم نزیکانە سەردانی رووسیا دەکاتەوە. سەرۆکی رووسیا بەڕێز پوتین و (سەرۆکانی) ئێران و تورکیا دانوستانەکانی ئاستانا و قۆناغی گواستنەوەی سیاسیی تاوتوێ دەکەن و کۆبوونەوەکان گرنگ دەبن''.