بەعشیقە
ئەفسەری پێشـمەرگە بەپلەی عەقید عەبدوڵڵا قادر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو، لەلایەن چەكدارانی داعش هێرش كراوەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرزاییەكانی چیای بەعشیقە و بەتوندی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە وەڵامدراونەتەوە".
روونیشكردەوە كە "شەڕەكە دوو سەعاتی خایاندووە و دەرنجام زیانی زۆر بە چەكدارانی داعش گەیشتووە و هاوكات پێشمەرگەیەك شەهید بووە و سێ پێشـمەرگەی دیكەش بە سووكی بریندار بوون".
ئەو ئەفسەرە ئەوەشی راگەیاند: "كەمێك دوای هێرشەكەی چەكدارانی داعش، فرۆكەكانی جەنگی هاوپەیمانان بە خەستی شوێن پێگەی چەكدارانی داعشیان لە بەرزاییەكانی چیای بەعشیقە بۆردوومانكرد و پێشبینی دەكرێت دەیان چەكداریان كوژرا بن".
شارەدێی بەعشیقە بە 25 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ و زۆربەی دانیشتوانەكەی لە كوردی ئێزیدی و شەبەك و مەسیحی پێكهاتوون.