Rewa Mahmut Hasan
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
ئۆردو - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش گوتی "ئەوانەی دەڵێن ئیشتان چیە لە بەعشیقە. ئەوا دەڵێین عەرەب و کوردو تورکمان هەموویان برامانن. تۆ نە لە زمان و نە لە دین و دابونەریتی ئەوانە نازانیت".
کورتوڵموش لە ناوندی کولتووری و هونەریی ئۆردو بەشداری کرد لە چالاکی "هەفتەی کەسانی دینی و مزگەوتەکان" و گوتارێکی بۆ کەسایەتییە دینییەکان دا.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە میللەتی گەورە کێشەی گەورەی دەبێت و گوتی: "ئەوانەی دەڵێن ئیشتان چیە لە بەعشیقە. ئەوا دەڵێین عەرەب و کوردو تورکمان هەموویان برامانن. تۆ نە لە زمان و نە لە دین و دابونەریتی ئەوانە نازانیت".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "ئێمە بەدرێژایی مێژوو نەوەی میللەتێکین کە بەدرێژایی مێژوو رابەرایەتی سێ کیشوەریان کردووە. هیچ کاتێک چاومان لەیەک بست خاکی کەس و نەوتی کەس نەبووە. بەردەوام دەبین لە بەهاناوە چوونی براکانمان لەناوچەکە. ئیدارەی باکووری عێراق بەئێمەی گوت وەرنە ئەوێ پشتگیریمان بکەن، بۆیە ئێمە لەوێین. ئێمە بوونمان لەوێ هیچ کاتێک ناکەینە بابەتی مشتومڕیش. ئینشائەڵڵا هەموو کێشەکانی سووریا و عێراقیش کۆتاییان پێ دێت و ئەم گرژییە ناوخۆییانە کۆتایی دێت. هەوڵی جیاکاری دەدەن لەنێوان سوننە-شیعەدا. ئێمە بەبێ جیاکاری لەنێوان سوننە-شیعەدا هەموو ئەهلی تەوحید کۆدەکەینەوە. ئەوان جیاکاری دەکەن لەنێوان کوردو عەرەب و تورکماندا، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو بەندەکانی خوا لەیەک کۆبکەینەوە بە سەرجەم رەنگەکانیانەوە".