Mazın Asad
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کەمپی بەعشیقە:
-"ئێمە ھیچ کێشەیەکی جددی نابینین و لەو بڕوایەداین ئەو کێشەیەش تێدەپەڕێنین. تەنیا ئەوەی کە ھەیە دەبێت عێراق دوورکەوێتەوە لە نیگەرانییە سیاسییە ناوخۆییەکان و دەستبەرداری ڤیتۆ بێت. لەوبارەیەوە ئامادەیی ھەموو ھاریکارییەکین".
-"روونکردنەوەی پەرلەمانی عێراق ھەرچیەک بێت، نوێنەرایەتی ھەموو گەلی عێراق ناکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو لەبارەی روونکردنەوەکان لەمەڕ بوونی سەربازانی تورکیا لە کەمپی باشیقە رایگەیاند: "ئێمە ھیچ کێشەیەکی جددی نابینین و لەو بڕوایەداین ئەو کێشەیەش تێدەپەڕێنین. تەنیا ئەوەی کە ھەیە دەبێت عێراق دوورکەوێتەوە لە نیگەرانییە سیاسییە ناوخۆییەکان و دەستبەرداری ڤیتۆ بێت. لەوبارەیەوە ئامادەیی ھەموو ھاریکارییەکین".
چاوشئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا پاوڵۆ گەنتیلۆنی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی کەمپی بەعشیقە، ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەمپەکە لەگەڵ ئیدارەی عێراق ھەم لە رۆما و ھەمیش لە ئیستانبوڵ کۆبووەتەوە و بێجگە لەوەش لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کۆبوونەتەوە.
چاوشئۆغڵو داوایکرد کەمپەکە بەشێوەیەکی کارا رۆڵی لە نێو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ھەبێت و گوتیشی: "ئێمە ھەمیشە لەگەڵ چارەسەرین، بەڵام بەھۆی ئاڵۆزی سیاسی ناوخۆوە بەداخەوە لەبارەی کەمپی باشیقە ھەندێک روونکردنەوە و ھەندێک ھەڵوێستی نەرێنی بەردەوامە. دوێنیش گوتم کە لە خۆمانە نەچووینە ئەوێ، بەڵکو لەسەر زانیاری ئیدارەی عێراق چووین و تاوەکو ئێستا لەوێدا مەشق و راھێنان بە ھێزە خۆبەخشەکان دەکەین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستانیش مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و گوتیشی: "ئێمە ھیچ کێشەیەکی جددی نابینین و لەو بڕوایەداین ئەو کێشەیەش تێدەپەڕێنین. تەنیا ئەوەی کە ھەیە دەبێت عێراق دوورکەوێتەوە لە نیگەرانیە سیاسیە ناوخۆییەکان و دەستبەرداری ڤیتۆ بێت. لەوبارەیەوە ئامادەیی ھەموو ھاریکارییەکین".
چاوشئۆغڵو لە درێژەدا ئەوەشی خستەڕوو کە تورکیا کاتێک چالاکییەکانی بەڕێوە دەبات لە چوارچێوە یاساکانی نێودەوڵەتی مافی خۆی بەکار دەھێنێت و راشیگەیاند تورکیا لە ھەموو وڵاتێک زیاتر بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات و گرنگی زۆر بە سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەدات و زیاتر گوتیشی: "روونکردنەوەکەی پەرلەمانی عێراق ھەرچیەک بێت، نوێنەرایەتی ھەموو گەلی عێراق ناکات. روونکردنەوەکانی دواتریش راستی ئەو قسەیە دەردەخەن. ئێمە لێرەین بۆ چارەسەریی و نامانەوێت ئەمە بکەینە پرسێکی بنبەست، ئومێدەوارم ئیدارەی عێراقیش بەزووی دەگەنە ئەو تێروانینە".