دوێنێ لە میحوەرەکانی گوێڕ و مەخموور، داعش بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکرا و بە تاکتیکێکی نوێ ھێرشی کرد. چەکدارانی داعش زیاتر لە ھوای تەم و مژاوی ھێرش دەکەن و ئەو ناوچانەی کە کەوێتە دەستیان خەڵکی سڤیلیش دەکوژن ھەر بۆیە ئەمڕۆ لە ناوچەکانی گەیارە و سوڵتان عەبدوڵا بە سەدان خێزان ئاوارەی مەخموور بوونەتە.
ھێزی پێشمەرگە سەرەڕای ساردی و ھەوای تەمومژاوی پێشەکەوتنی باشی لەو ناوچەیە بەدەست خستوون و ھەروەھا نزیکەی هەشت ئوتۆمبێلی گوللەنەبڕ و ھامەرێکی بومبڕێژکراو تێکشکا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە شەڕی شەوی رابردوودا ١٧ داعش کوژراوە و چەند دیلێکیش کەوتوونەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە.
فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری سوڵتان عەبدوڵا سەید حەسەن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھاوکاری فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی ھاوپەیمانان، توانیان ھەموو ھێرشی داعش تێکبشکێنن و گورزی کوشندەیان لێ بدەین و ئەوی بەرچاوە ئیتر داعش بەرەو نەمان دەڕوات. داعش شەڕی مان و نەمان دەکات و تاکتیکی پارتیزانی دەگرنەبەر بۆ ئەوەی پێشمەرگە بترسێت بەڵام پێشمەرگە ھەمیشە وەڵامی توندی داوەتەوە".
ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە جارۆڵا ھەرێم عەلی، بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە لەو ناوچانە دەسکەوتی باشمان بەدەست ھێناوە چەکدارانی داعش ئێستا لە حاڵەتی پاکشەدان. ئەوەی شەوی رابردوو رووی دا تەنیا شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو ئێمە لە ھێرشی ئەمڕۆ بەیانی روونمان کردەوە کە داعش توانای ھێرشکردنەوە بۆ سەر پێشمەرگەی نییە".
ناوبراو هەروەها لە کۆتاییدا گوتی: "ئێمە لەو گوندانە تەنیا ترسمان لە ھێرشی داعش نییە بەڵکو ئەو عەرەبانەی کە لە نێو گوندەکاندان زیاتر ترسمانە چونکە ئەوان جێی متمانە نین ھەروەک لە گوندەکانی سوڵتان عەبدوڵا و تەلەرێم چەند گرووپێکی عەرەب نشینی ئەو گوندانەمان دەستگیر کردووە کە لە کاتی بۆمبارانکردن رێنێویان دەدا بە تۆپخانەکانی داعش".