واشنتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مارییا ھارف سەبارەت بە ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە رێگەی وڵاتی تورکیاوە بۆ بازارەکانی جیھان گوتی: "پێویستە لایەنەکان رێکكەون ئێنجا ھەنگاو بنێن."
ھارف سەبارەت بە ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان ئاشكرایكرد پێویستە لایەنەکان قسە لەسەر خاڵی رێکكەوتن بکەن ھەروەھا بۆ گفتوگۆ کردن لەوبارەیەوە پێویستە کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
ههروهها گوتی: "تا رێکكەوتن دەکرێ پێویستە ھیچ لایەنێک ھەنگاو نەنێ. ئێمە جگە لەو بانگەشەی کە دەیکەین دەبینین ھەنگاو نراوە، بەڵام ئێمە پشتگیری لەو ھەنگاوە ناکەین. ماوەیەکی زۆرە ھەلوێستی ئێمە لەوبارەیەوە روونە."