ئەنقەرە
سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری توركیا کەمال کلچدارئۆغڵو بە بۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نامەی پیرۆزبایی بۆ نوری مالیکی نارد.
جەھەپە باسی له ناوەرۆکی نامەی کلچدارئۆغڵو کردوه و ئاشكرایكرد کە سەرۆکی گشتی جەھەپە پیرۆزبایی له ھەموو پارتە سیاسەکانی سەرکەوتوو لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق دەکا.
ھەروەھا لە نامەکەدا دەنووسراوه: "دەوڵەتی یاسا لە ھەڵبژاردندا یەکەم دەرچوو، ئەمە سەرکەوتنێکی زۆر باشە. من وەکو کەسێک ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەموو پەرلەمانتاران دەخوازم و ھیوادارم ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە لە بەژەوەندی وڵاتی ئێوەدا بێ. ئێمە وەکو جەھەپە پشتگیری یەک پارچەیی و یەکێتیی نیشتمانی وڵاتی عێراق دەکەین و ھیوادارین ھەموو ھەوڵهكانی دامەزراندنی حکومەتی نوێ بۆ ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکە بێ. ئەگەر عێراق ئارام و سەقامگیر بێ، كاریگهری ئهرێنی لهسهر ناوچهكهمان دهبێ."