ئه‌سته‌نبوڵ (AA)
سكرتێری گشتیی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا (به‌در جاموس) رایگه‌یاند: لهكاربهدهستێكی ناو سوپای سوریاوه زانیاریی پێگه‌یشتووه كه به‌شار ئه‌سه‌د، مانگی ره‌مه‌زان به به‌رپرسانی سوپاكه‌ی گوتووه ئازادن هه‌ر جۆره چه‌كێك به‌كارده‌هێنن له‌دژی ئۆپۆزسیۆن.
جاموس له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ گوتی " له‌به‌ر گرنگی باسه‌كه ناتوانم ناو‌و پۆستی ئه‌و كه‌سه‌ی زانیارییه‌كانی پێداوین ئاشكرا بكه‌م".
سكرتێری گشتیی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا به‌وجۆره به‌شێك له‌ورده‌كارییه‌كانی كیمیابارانی سوپای سوریای خسته‌ڕوو.
رۆژی 10ی ئاب، موشه‌كی دروستكراوی میسری (شاهین-15) و موشه‌كی (زلزال)ی ئێرانی، گوازراونه‌ته‌وه بۆ باره‌گای لیوای 155 له‌چیای قه‌له‌موون،رۆژی 20ی ئاب هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌دو و سوپای سوریا به‌توندی چوونه‌وه به‌گژ یهكترداو شه‌ڕێكی توند كه نزیكه‌ی بیست سه‌عاتی خایاندووه هاتووه‌ت ئاراوه.
له‌دوای گه‌رم داهاتنی شه‌ڕه‌كه‌و راوه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، سوپای سوریا به‌هه‌لیكۆپته‌ر كه چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێنا. له‌ژێر فه‌رمانی جه‌نه‌راڵ(غه‌سان عه‌باس) كه‌وتنه بۆردمانی رۆژهه‌ڵاتی شاری (غۆته) و 16 رۆكێتیان هاوێشتووه‌ته خواره‌وه.
جاموس گوتی " ئه‌و زانیارییانه‌مان وه‌كو به‌ڵگه داوه‌ته رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا لهلێكۆڵینهوهكانیان كه‌ڵكی لێوه‌رگرن".