ماردین
رێكخراوه‌كه داواكه‌یان به‌نامه‌یه‌ك ره‌وانه كرد بۆ سه‌رۆكوزیرانی توركیا رهجهیب ته‌یب ئه‌رۆدغان.
دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ماردین، وا بڕیاره له مانگی 11ی ئه‌مساڵ دووباره ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بخرێته‌وه گه‌ڕو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
رێكخراوی گه‌نجانی قزلته‌په سه‌ر به‌پارێزگای ماردین داوایه‌كیان داوه‌ته سه‌رۆكوزیرانی توركیا‌و تێدا ده‌ڵێن ناوی فڕۆكه‌خانه‌كه بكرێته فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر له رێكخراوه‌كه (فه‌رید ئاكداغ) گوتی "سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی رزگاركه‌ری قودس بووه، ناوه‌كه‌ی جێی شانازیی كورد‌و موسڵمانانه، هه‌میشه ده‌نگی ئه‌رۆدغان بۆ به‌رگریكردن له موسڵمانان له‌هه‌مووان به‌رزتر بووه. ئه‌وه زیاتر پاڵنه‌ربوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكه‌مان هیوادارین دڵمان نه‌شكێنێ".