Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
تاران - AA
به‌هۆی سووتاندنی کۆنسوڵخانەی ئێران له شاری به‌سڕه له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، باڵیۆزی عێراق له تاران، راجح سابیر عەبود موسه‌وی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی رایگه‌یاند، هۆشداریی پێویست دراوه‌ته باڵێۆزه عێراقییه‌كه كه بانگهێشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كراوه.
لە راگەیەنراوەکەیدا قاسمی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی له پارێزگاریكردن له کۆنسوڵخانەی ئێران به كه‌مته‌رخه‌م تۆمهتباركردووە و رایگه‌یاندووە، ناڕه‌زایی ئێران ئاراسته‌ی موسه‌وی كراوه و رایگەیاندووە، "سه‌رمان سووڕماوه له كه‌مته‌رخه‌میی پۆلیسی به‌سڕه".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه كه داوا له باڵیۆزی عێراق له تاران كراوه ناڕه‌زاییه‌كانی ئێران بگه‌یه‌نێته به‌غدا و به‌زووترین كات به‌رپرسانی رووداوه‌كان ده‌ستگیربكرێن.