Ali Mukarrem Garip
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
کەرکووک - AA
باڵیۆزخانەی تورکیا لەبەغدا بەهۆی هێرشی بەردەوام بۆ سەر تورکمانەکانی شاری کەرکووک، داوای کرد کە گیانیان بپارێزرێت و بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.
لە راگەیەندراوێکدا کە باڵیۆزخانەی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە هاتووە، "بەهۆی ئەنجامدانی هێرش بۆسەر بارەگای بەرەی تورکمانی عێراقی لە کەرکووک، پێویستە رێوشوێنی ئەمنی بۆ پاراستنی تورکمانەکان زیاد بکرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێرشی چەند کەسێکی نەناسراو لە ناوچەی موسەلای کەرکووک بۆ سەر بارەگای بەرەی تورکمانی عێراقی مایەی نیگەرانییە".
لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا باس لە گرنگی پاراستنی گیان و ماڵی تورکمانەکان کراوەو دەڵێت، "دەبێت ئەوانەی لەماوەی ٤ مانگدا هێرشیان ئەنجام داوە و بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان تورکمان، رادەستی دادگا بکرێن".