
Damascus
دیمەشق - AA
لە قەزای تەلئەبیەز لە پارێزگای ڕەققە لە سووریا، هۆزی بەكارە کە یەکێکە لە گەورەترین هۆزەکانی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی، دەستپێکی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە ڕاگەیاند.
سەدان گەنجی هۆزی بەكارە لە تەلئەبیەز کە بە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی لە پەکەکە/یەپەگە پاککرایەوە، ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی کە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتی داگیرکردووە.
نوێنەرانی هۆزەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە لەگەڵ هەموو هۆزەکاندا پێکەوە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کاردەکەن و، ڕایانگەیاند: "تا کۆتایی دژی ئەم پێکهاتەیە بەرگریی دەکەین کە خاکەکانمانی داگیرکردووە".
کەسایەتیە دیارەکانی هۆزی ئەلمەشهور سەربە هۆزی بەكارە، لە یاریگای قەزای تەلئەبیەز کۆبوونەوە و، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ بەرگریی بەکۆمەڵ دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کرد.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە تا کۆتاییهێنان بە داگیرکاری سەر ناوچەی جەزیرە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بە تەواوەتی، بە شێوەیەکی بەردەوام و گشتیی بەرەنگاری پەکەکە/یەپەگە دەبنەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە هاودەنگیی تەواوداین لەگەڵ ئەو هۆزانەی دیکە کە پشتیوانی لە حکوومەتی سووریا دەکەن".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەندامانی هۆزەکە ئامادەن گیانی خۆیان بکەنە قوربانی بۆ ڕزگارکردنی ئەو خاکانەی لەلایەن پەکەکە/یەپەگە و پشتیوانانیانەوە کە ناوی هەسەدە بەکاردەهێنن، داگیرکراون.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هۆشداری بە ئەندامانی هۆزەکانی دیکەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە دراوە و، هاتووە: "دەستبەجێ پشت لەم پێکهاتەیە بکەن. بەپێچەوانەوە دەبنە ئامانجی ڕەوای جەنگاوەرانمان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن