11 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی رایگەیاند کە بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه و مافێكی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵكی كوردستانه و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی کرد له نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، یان كۆبیش.
له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستا و ئاینده‌دا تاوتوێكرا، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به بۆچوون و تێبینیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌باره‌ی ریفراندۆم و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی دووپاتكرده‌وه، كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه و مافێكی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵكی كوردستانه و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه.