Washington DC
واشنتۆن- AA
ئیدارهی ئەمریکا بڕیاریدا سزا بخاتە سەر وەزیری بهرگریی کوبا، ئالڤارۆ لۆپێز مییەرا و یەکەی هێزە تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
ئەمەش یەکەم هەنگاوی ئیدارەی جۆ بایدن-ە بەرامبەر حکوومەتی کوبا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە هۆکاری سەپاندنی سزاکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرکوتکردنی ئەو خۆپیشاندانە ئاشتییانانەی لە ١١ی تەمووزەوە لە کوبا دەستیان پێکردووە.
لای خۆشییەوە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جانێت یهڵن باسی لەوە کردووه کە گەلی کوبا بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتایی و گەردونییەکانی دژ بە حکوومەتی وڵاتەکەی خۆپیشاندانی کردووە.
جانێت یهڵن راشیگهیاندووه: "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بۆ پشتیوانی کردن لە دیموکراسی گەلی کوبا و رزگاربوونی لە حکوومەتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی بەسەر بەرپرسانی کوبادا".