Sarmand Hameed
22 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بنکەیەکی بۆ مەشقپێکردنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئوردن کردەوە.
هەریەک لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی دیپلۆماسیی مایکل ئیڤانۆڤ و لە خێزانی شاهانەی ئوردن، میر راشید ئامادەبوو.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کردنەوەی ئەو بنکەیە لەمیانی بەرنامەیەکدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرێت.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرنامەکە کار دەکات بۆ بەرەنگاربوونەی تیرۆر لە رێگەی راهێنەری زیاتر لە بنکەکە کە بنکەیەکی فراوانە بۆ مەشقپێکردنی هێزەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە کە کارکردن لەنێوان ئوردن و بەرنامەی وەزارەتی دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ماوەی ٣٠ ساڵە بەردەوامە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئوردن بووەتە ناوەندی بنکەی مەشقپێکردن لە ناوچەکەدا.
جێی ئاماژەیە بەرنامەی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە ساڵی ١٩٨٤ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە راگەیەنراوە، یەکێکە لە بەرنامەکانی مەشقپێکردنی ئەمریکایە لەو بوارەدا.