Aylin Sırıklı,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وەک ھەمیشە لەڕیزی وڵات و گەلدا نییە، بەڵکو لەڕیزی لایەنی بەرامبەرە و ھەوڵ دەدات بە وڕێنەکردن رەوشەکە بشێوێنێت. ناوی ئەوە ئۆپۆزسیۆن نییە، تەنانەت ناوی ھەلقۆزەرەوەش نییە. لە سەردەمێکدا کە گەل پێویستی بەوەیە بە ئومێدەوە لە داھاتوو بڕوانێت بە قسەی ھەڵبەستراوەکانی ناو لەوە دەنرێت جەلادی ئومێد".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئێمە گورزی ئەوانەمان بەرکەوتووە کە لە سەختترین دۆخماندا چوونەتە ریزی دوژمنانمان و، بوونەتە جبەخانەی چەکی سیاسی و ئابووری ئەوان لەدژمان".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لەبارەی ئەو بابەتانەی دێنە رۆژەڤمانەوە سەرەتا تا بە تەرازووی ویژدانمان ھەڵینەسەنگێنین بەپەلە بڕیاریان لەسەر نادەین. ئیمە ناکەوینە ئەو ھەڵانەی لە رابردوودا کراون و ویژدانی گەلی ئێمەی بریندارکردووە".