Andaç Hongur
05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گوتی: "ئەم پەتایە ئەوەی بەبیر ئێمە ھێناوەتەوە کە ئەگەر زمان و ئاینیشمان جیاواز بێت ئەوا چارەنووسێکی ھاوبەشمان ھەیە. لەسەر ئەم تێگەیشتنە ھاوکاری پزیشکیمان پێشکەشی ٥٧ وڵات کردووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ "چالاکی بەڵێندانی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان" کە بەسەرپەرشتی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا دەستپێکراوە، نارد.
ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند: "لە پاڵ چالاکییە نەتەوەییەکانمان، ھەوڵە جیھانییەکان لەبارەی دەستنشانکردن و چارەسەریی و دروستکردنی پێکوتە بەردەوامە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "پێکوتەی COVID-19 دەبێت ببێتە سامانی گشت مرۆڤایەتیی. پێویستە دەستگەیشتن بەم پێکوتەیە بخرێتە ژێر گەرەنتییەوە".
ئەردۆغان لەبارەی ھاوکاری ماددی لە ھەوڵەکانی دروستکردنی پێکوتە گوتی: "لە دوای ھەڵسەنگاندنمان ئەو بڕە پارەیە کە تەرخانی دەکەین تا ٢٣ی ئایار رایدەگەیەنین".