توركيا, سياسەت

ئەردۆغان: "تا خودا تەمەن بدات بەردەوام دەبم لە بەرگریی کردن لە خەباتی فەڵەستین و بوونە دەنگی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "پێویستە پێش هەموو کەسێک ئێمە ئەو پەیامانەی گەل لەسەر سندوقی دەنگدان دای بە دروستی بیخوێنینەوە و بەهەموو ڕەهەندەکانیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین".

Seval Ocak  | 17.04.2024 - نوێکردنەوە : 18.04.2024
ئەردۆغان: "تا خودا تەمەن بدات بەردەوام دەبم لە بەرگریی کردن لە خەباتی فەڵەستین و بوونە دەنگی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین"

TBMM

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "پێویستە پێش هەموو کەسێک ئێمە ئەو پەیامانەی گەل لەسەر سندوقی دەنگدان دای بە دروستی بیخوێنینەوە و بەهەموو ڕەهەندەکانیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەڕمی لەلایەن دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانەوە مەراسۆنی هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی ٣١ی ئادار تەواو دەبێت.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار سەدا ٤٠،٥ی دەنگەکانی بۆ هاپەیمانی جومهور بووە و گوتی: ''سەدا ٥٤،٣ی هەزار و ٤٠٠ شارەوانی لەلایەن هاوپەیمانی جومهورەوە بەڕێوەدەبرێت".

ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە هەرچەندە جەهەپە ئیرادەی نیشتمانی پێ قبوڵ نییە، بەڵام دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن کۆتا خاڵی دانا و گوتیشی: "لە داهاتوودا بەشەخسی سوپاس و پێزانینی خۆمان بەبرایانی هەتاییمان ڕادەگەیەنین".

ڕاشیگەیاند: "هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی سەرچاوەکانی شارەکانمان بۆ ئەوانەی لەوێ دەژین خەرج بکرێت، ڕێگە نادەین جارێکی دیکە ڕێکخراوی تیرۆریستیی شارەکانمان هەراسان بکاتەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرگیز دڵی ڕکابەرەکانیان خۆش ناکەن کە چاوەڕوانی کەوتنی پارتەکەیانن و گوتی: ''قۆناغی داهاتوومان دەکەینە خاڵێکی وەرچەرخانی سەرکەوتن. پێویستە پێش هەموو کەسێک ئێمە ئەو پەیامانەی گەل لەسەر سندوقی دەنگدان دای بە دروستی بیخوێنینەوە و بەهەموو ڕەهەندەکانیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین".

گوتیشی: "با هەمووان ئەوە ببینن و بزانن کە تا ئێمە نەڵێین تەواو هیچ شتێک تەواو نابێت. ئێمە چالاکترین پارتی ئەم وڵاتەین. گڕوتینمان وەک هی یەکەم ڕۆژە".

ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان کرد و، ڕایگەیاند: "پشتیوان بەخودا لە چوار ساڵی داهاتووماندا کە هەڵبژاردن نییە ڕووبەڕووبوونەوەمان دژ بە هەڵئاوسان بە سەرکەوتن بە ئەنجام دەگەیەنین. لە ڕابردوودا ئەنجامماندا و ئەنجامی دەدەینەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ناتوانێت لەسەر پرسی فەڵەستین لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات و ڕایگەیاند: "هیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە نە خۆم و نە ئەم ستافە لە بارەی پرسی هەستیاریی فەڵەستین بخاتە ژێر پرسیارەوە. ژیانی ئێمە بە دۆزی فەڵەستینەوە واتادارە".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە میانی خەباتی نیشتمانییدا هێزی نیشتمانیی لە تورکیا چی بێت حەماسیش هەر ئەوەیە. بێگومان ئاگادارین کە گوتنی ئەمە بەدەلێکی هەیە".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر پشتیوانی کردنی دۆزی فەڵەستین کردەوە و ڕایگەیاند: "وەک تەیب ئەردۆغان ئەگەر بە تەنیاش بمێنمەوە تا خودا تەمەن بدات بەردەوام دەبم لە بەرگریی کردن لە خەباتی فەڵەستین و بوونە دەنگی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین".

گوتیشی: "ڕەنگە نەتوانین هەندێ لە کارەکانمان باس بکەین، بەڵام ئەوانەی هەستیاریمان لەبارەی فەڵەستین دەخەنە ژێر پرسیارەوە درەنگ یان زوو شەرمەزار دەبن، دەبینن چ ناحەقییەکیان کردووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن