Seval Güler,Muhammet Ali Kemal
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لایەن وڵاتەکەیەوە بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت، رایگەیاند ''ناوەستین، دەچین و دەچینەوە سەریان. با هیچ کەس پێی ناخۆش نەبێت و دڵی لێمان نەیەشێت. با هیچ کەس نەڵێت 'لێرە بەو جۆرە بوو، بەو شێوەیە نەبوو'. دەچینە سەریان، خوێنی شەهیدێکی ئێمە بە خوێنی سەدان تیرۆریست پێوانە ناکرێت. با ئەمە بەو شێوەیە بزانن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمان، گوتارێکی پێشکەش کرد و بە بۆنەی ساڵیادی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بە هۆی ئەرک و ماندووبوونیانەوە گەیشتوونەتە ئەمڕۆ.
ئەردۆغان گوتی: ''هاوەڵانمان بێ ئەوەی گوێ بدەنە بەفر و زستان لە هەریەک لە هەکاری، تەندورەک، جوودی و گابار، لەگەڵ پۆلیس، جەندرمە و پارێزەرانی گوندەکاندا لەوێن. ئەوەی کە 'دەچینە زستانەوە، با بوەستین'. شتی لەوجۆرە نییە. بەردەوامین. هەموو فەرماندەکانی زنجیرەی فەرمان لەوێن. لە ئێستادا سەرجەم سیاسییەکان بە پلەی جۆراوجۆرەوە، وەزیرەکان، فەرماندەکان، هەموویان لەوێن و ئەم هەفتەیەش لەوێ بوون. لەوێشەوە لە پەیوەندییدا بووین لەگەڵیان. ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو ناوچانە بەردەوام بوون''.
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەکردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە بێ وەستان و بە رژدییەوە بەردەوام دەبێت و بە بێ هیچ وەستانێک لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام دەبن و گوتی: ''ناوەستین، دەچین و دەچینەوە سەریان. با هیچ کەس پێی ناخۆش نەبێت و دڵی لێمان نەیەشێت. با هیچ کەس نەڵێت 'لێرە بەو جۆرە بوو بەو شێوەیە نەبوو'. دەچینە سەریان، خوێنی شەهیدێکی ئێمە بە خوێنی سەدان تیرۆریست پێوانە ناکرێت. با ئەمە بەو شێوەیە بزانن. بەدڵنیاییەوە تووشی ناڕەحەتی جۆراوجۆر هاتووین، ئەگەرچی بچووکیش بێت بەڵام برینداربووین. بەڵام ئەوەتان بیرنەچێت، بە پشتیوانیی خودا و بە دانایی گەلەکەمان، نەک تەنها بە پووچەڵکردنەوەی ئەو هێرشانەوە وەستاین بەڵکو هاوکات بە شێوەیەکی بەهێزتر و بە سووربوونەوە بەردەوامین لەسەر رێگەکەمان بەرەو ئامانجەکانمان''.