Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئاشکرایکرد دیپلۆماسییەتی چالاک، جەنگی ئیدلبی راوەستاند و جەختی لەوەشکردەوە کە دیپلۆماسییەت کاریگەریی هەیە.
محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە درووستکردنی ناوچەیەکی لە چاک داماڵراو لە ئیدلب کە لە نێوان تورکیا و رووسیادا بڕیاری لێوەدراوە لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکردووە سەردانەکانی بۆ ئەنقەرە و دیمەشق، لووتکەی تورکیا-رووسیا-ئێران و دوایین جاریش کۆبوونەوەی سۆچی و دیپلۆماسییەتی چالاک، جەنگی ئیدلبی راوەستاندووە و تیشکی خستوووەتە سەر ئەوەی کە دیپلۆماسییەت کاریگەریی هەیە.
لای خۆشییەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەئەرێنی پێشوازیی لە بڕیارەکەی تورکیا و رووسیا لەبارەی ئیدلبەوە، دەکەن.
بەهرام قاسمی جەختی لەوەکردووەتەوە بڕیارەکەی سۆچی بە مەبەستی بەتەواوەتی لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان لە ئیدلب، هەنگاوێکی گرنگە و خزمەت بە چارەسەری سیاسیی دەکات.
ناوبراو هیواشی خواستووە کۆبوونەوەکەی سۆچی لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی قۆناغی ئاستانا و دوایین لووتکەی تاران کە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوە، رۆڵی ئەرێنیی هەبێت لە کۆتاییهێنان بە دەردیسەرییەکانی گەلی سووریا.