سياسەت

عێراق.. سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران گەیشتە بەسرە

- سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی گەیشتە شاری بەسرە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانی پارێزگاکە.

Zana Natık Kerem  | 18.09.2018 - نوێکردنەوە : 18.09.2018
عێراق.. سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران گەیشتە بەسرە

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی گەیشتە شاری بەسرە، ئەویش بە مەبەستی ئاگاداربوون لەو کێشە و گرفتانەی کە پارێزگاکە بە ھۆی خراپی رەوشی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا، لەگەڵ نەبوونی دەرفەتی کار رووبەڕووی بووەتەوە.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ھەریەکە لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن کەعبی و جێگری دووەم، بەشیر حەداد یاوەری محەمەد حەلبوسی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ بەسرە.

چاوەڕوان دەکرێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر پشکی پارێزگای بەسرە لە بارەگای حکوومەتی خۆجێی لە شاری بەسرە لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێبی کۆببێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو کێشە و گرفتانەی کە ھاووڵاتییانی پارێزگای بەسرە لە خراپی رەوشی خزمەتگوزارییەکان و نەبوونی دەرفەتی کار رووبەڕووی بوونەتەوە لەگەڵ چۆنیتەتی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ ئەو کێشانە تاوتوێ دەکرێت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە شاری بەسرە و ناوچەکانی دەورووبەری سازکران کە لە میانیدا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان، ھەروەھا سووتاندنی باڵەخانەی کۆنسولخانەی ئێران و ژمارەیەک بارەگای پارتە شیعەکانی لێکەوتەوە.

لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری بەسرە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە سازکرابوون، ١٨ خۆپیشاندەر کوژراون و ژمارەیەک خۆپیشاندەر و کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

ھاوکات بەپێی ئامارەکان لە سەرجەم خۆپیشاندانەکانی شاری بەسرە کە لە نۆی مانگی تەمووزی رابردووە دەستیان پێکردبوو، ٣٣ خۆپیشاندەر کوژراون.

لە ھەموو ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە بەسرە ساز دەکرێن، دوای خۆپیشاندەران ئەوەیە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو، کارەبایان بۆ دابین بکرێت، ھەروەھا دەرفەتی کارشیان بۆ برەخسێندرێت و گەندەڵکاران راپێچی دادگا بکرێن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın