Turgut Alp Boyraz,Hemın Othman Mohammed
27 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ داخستنی نووسینگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره له قودس.
فشاری ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و رۆژنامه و ده‌زگای راگه‌یاندنانه‌ی چاودێری پێشێلكارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و قودس كرایه سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره كه ناوه‌نده‌كه‌ی له قه‌ته‌ره.
ناتانیاهو له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا رایگه‌یاندووە "به هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا هاندانی توندوتیژی داوه، فه‌رمانی داخستنی نووسینگه‌ی قودسی ئهلجهزیرهم ده‌ركردووه. ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌وه نه‌كرا، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌م له په‌رله‌مانی ئیسرائیل 'كنێست' یاسای پێویست تێپه‌ڕێنین بۆ ده‌ركردنی ئه‌لجه‌زیره".