Zuhal Demirci,Adam Abu Bashal,Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز حوسه‌ین موفتوئۆغڵو رایگه‌یاند "روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری به‌ڕێزمان له‌باره‌ی دوواین پێشهاته‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قساوه ئیدانه ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێت سنووری نازانێت".
موفتوئۆغڵو، وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌باره‌ی توركیا.
موفتوئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیدانه‌ی روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دوواین پێشهاته‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قساوه كه ده‌ڵێت سنووری نازانێت و، گوتی: "له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا خاوه‌ن ئایین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان له فه‌ڵه‌ستین بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ به ئاشتیی به یه‌كه‌وه ژیاون و، به ئازادی په‌رستشه‌كانیان به جێگه‌یاندووه. له‌به‌رئه‌وه له باشترین موسهویهكان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سنگفراوانی بێهاوتای سه‌رده‌می عوسمانی پێی بزانرێت و ستایش بكرێت. ئه‌مڕۆش ئازادی باوه‌ڕ و په‌رستشی موسهویهكان له كۆماری توركیادا له‌ژێر متمانه و دڵنیایی دهوڵهتهكهماندایه".