واشنتۆن
كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باراك ئۆباما لە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٥ لە كۆشكی سپی پێشوازی لە سەرۆكی ئەفغانستان محەمەد ئەشرەف غنی و شاندی یاوەری دەكات".
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئۆباما لەگەڵ غەنی لە خوانێكدا كراوە كە تیایدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێت.
لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە: "سەركەوتنەكانی ١٣ساڵی رابردووش وەك هاندەرێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی ستراتیجی ناوچەكە تەورێكی دیكەی كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆك دەبێت".
بۆ یەكەمجارە ھەڵبژاردنی ٢٠١٤ لە مێژووی ئەفغانستان دوای گۆڕانكاریەكان و گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن دیموكراتەكانەوە ئۆباما و غەنی لە كۆشكی سپی كۆببنەوە.
كۆبوونەوەی شاندی ئەمریكا و ئەفغانستان لە كامب دیڤید ئەنجام دەدرێت كەلە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری-ەوە پێشوازیان لێدەكرێت.