واشنتۆن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یدا ده‌ست ده‌كات به گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێ بدرێته حكوومه‌ته‌كه‌ی تا بتوانێت هێزی سه‌ربازیش دژی داعش به‌كار بهێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كۆنگرێسیان به‌ده‌ست هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا، باراك ئۆباما له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بابه‌تی ئیران كرد.
ئۆباما ئاماژه‌ی دا كه ده‌ست ده‌كات به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسدا تا ده‌سه‌ڵاتی نوێی پێ ببه‌خشن بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژ به تیرۆریستانی داعش. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه پێویسته بزانرێت كه جیهان له پشت ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه‌وه‌یه و مافی خۆمانه پاڵپشتی ته‌واوی سوپامان هه‌بێت.
ئۆباما باسی له‌وه كرد، پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كۆنگریس پێی ده‌به‌خشێت وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جه‌نگه‌كانی پێشوو نه‌بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت و گوتی: "ئیستا دوژمنێكی جیاوازمان هه‌یه. ستراتیجیش جیاوازه. وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ عێراق، وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوبه‌شیمان دروست كرد، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كۆنگرێسه‌وه وه‌رده‌گیرێت نابێت ته‌نیا بۆ دوو سێ مانگی داهاتوو بێت به‌ڵكو ده‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ستراتیژی قۆناغی داهاتووشمان هه‌بێت."
ئۆباما ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه رۆژی هه‌ینی واتە سبه‌ینێ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كۆنگرێسدا كۆ ده‌بێته‌وه و بابه‌ته‌كه ده‌خه‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد لۆید ئالنی فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندی ئه‌مریكای بانگهێشت كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی دۆخی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش بخاته‌ڕوو. ناوبراو رایگەیاند: "ئه‌ندامانی كۆنگرێس گوێی لێده‌گرن و رای خۆی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چ ده‌سه‌ڵاتێك پێویسته بدرێت ده‌خاته‌ڕوو."
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هێشتا زۆر زووه بگوترێت له جه‌نگی دژی داعش سه‌رده‌كه‌وین، ئۆباما گوتی: "ئه‌وه پلانێكی درێژخایه‌نه."
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له سوریا كرد و رایگه‌یاند دۆخی سوریا تێكه‌ڵ و ئاڵۆزه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر ناكرێت و گوتی: "خاڵی ته‌ركیزمان له سوریادا چاره‌سه‌ر كردنی ته‌واوی بابه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته نییه. به‌ڵكو دابڕینی داعشه له‌و ناوچانه‌ی ده‌توانێت كرده‌یان تێدا ئه‌نجام بدات. چونكه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌مریكاوه داعش له ئێستادا به ئه‌سته‌م جموجوڵ ده‌كات."
ئۆباما له باره‌ی سوریاوه زیاتر قسه‌ی كرد و گوتی: "قورسترین كارمان له سوریا ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆنێكی میانڕه‌و بدۆزینه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بیكه‌ینه هاوبه‌شی خۆمان. چونكه له‌و وڵاته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن هه‌ن كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی زۆر جیاوازن له یه‌كتری."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌م له‌نێو خۆیاندا هه‌میش به‌رامبه‌ر رژێمی سوریا ده‌جه‌نگن و گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌یه؛ گرووپیك له سوریا بدۆزینه‌وه كه بتوانین كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، جێگه‌ی متمانه بێت، هاوكار بێت له رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعشدان و له كۆتاییشدا به‌رپرسیار بێت له دانوستان و كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كان."
ئۆباما باسیشی له‌وه كرد كه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی هه‌میشه جێگه‌ی مشت‌ومڕ بووه چه‌ند پرسیارێكن، له‌وانه‌ش, ئایا پیویسته حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما پاڵپشتی زیاتری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بكات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بكردایه، ئایا به‌شێكی ئه‌و كیشانه‌ی له سوریا له‌ئارادان چاره‌سه‌ر ده‌بوو؟ له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "له سوریادا سه‌قامگیریی زیاتر و كاریگهرییهكانیی په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه و ئێمه‌ش هه‌وڵمان داوه یه‌ك ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و هه‌بێت."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی دا كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا پێوانه نییه بۆ سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنمان و گوتی: "یه‌كه‌م ته‌ركیزمان ئه‌وه‌یه داعش بكه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی عێراق. پێشینه‌ی كارمان له سوریادا كه‌م كردنه‌وه‌ی تواناكانی داعشه له ناردنی چه‌كدار و دهسهڵاتهكانیهتی له‌سه‌ر سنوور. سه‌ر له نوێ كێشانه‌وه‌ی سنووری نێوان عێراق و سوریا و هێواش هێواش سه‌رله‌نوێ هاوكار بوون له ده‌سته‌به‌ر كردنه‌وه‌ی ئاسایش و كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی خاكی عێراقدا."
ئۆباما لە کۆتاییدا گوتی: "بۆئه‌وه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش كه‌مبكه‌ینه‌وه هاوكات له نێو سوریاشدا ئامڕازی دیكه‌ن هه‌ن كه ناچارین په‌نایان بۆ به‌رین. بۆ نموونه؛ پاڵپشتیمان بۆ كوردی كۆبانێ کرد كه به‌سه‌ركه‌وتوویی دژی داعش وهستاونهتەوه و به به‌رده‌وامی شانبه‌شانی ئێمه و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گورزیان له داعش ده‌وه‌شاند. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له پێناو چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی سوریادایه كه ده‌یكه‌ین. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه تا داعش زیاتر لاوازبێت، ئەمه‌ش هه‌لێكمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ هەتا بتوانین روانگەی خۆمان له عێراق جێبه‌جێ بكه‌ین."