Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامداوە و لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەی گوتی: ''لەگەڵ (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین-دا دیدارێکمان ئەنجامدا. گوتمان 'ئیدی با کۆتایی بەو کارە لە قەوقاز بهێنین. پێمگوت ئەگەر دەتەوێت، بەیەکەوە ئەو کارە چارەسەر دەکەین. ئێوە لەگەڵ (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیکۆل) پاشینیان گفتوگۆ بکەن. من لەگەڵ (سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان) ئیلهام (عەلییێڤ)ی برام گفتوگۆ دەکەم. با ئیدی ئەو کارە بگەیەنینە چارەسەر'. با لەو بابەتەدا هەنگاوێکی راستگۆیانە بگرینەبەر. خەریکی تەواوکردنی ئەو کارەین''.
ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌میشه كێشه‌كانی هاووڵاتییانی كریستیان و جووله‌كه‌یان به كێشه‌ی خۆیان زانیووه و گوتی: "له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان ٤٣٥ كڵێسا و کنێسی لێیه و ئاسایشی هه‌موویان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كه‌مانه‌وه پارێزراون. هه‌رگیز ده‌ستمان وه‌رنه‌داوه‌ته بیروباوه‌ڕ، په‌رستش و پیرۆزییه‌كانی هیچ كه‌سێك و هه‌رگیز ده‌ستیش له‌و شتانه وه‌رناده‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ره‌خنه‌ی له ئه‌ورووپا گرت و گوتی: ''رۆحیه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و لێكتێگه‌یشتن لای ئێمه وه‌ك رووی به ده‌مامك داپۆشراوی فاشیزمی ئه‌ورووپا نییه. به‌ڵكو هه‌ستێكی جدییه كه له ره‌وڕیشه‌ی باوه‌ڕمان و قوڵایی دڵمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. راوێژکار مێرکڵ ناتوانێت هەڵکوتانی ١٠٠ بۆ ١٥٠ پۆلیسی ئەڵمانی بۆسەر مزگەوتی مەولانا لە میانی نوێژی بەیانییدا بۆ من روون بکاتەوە. من سه‌یری ئه‌وه ده‌كه‌م كه چی كردووه، ته‌نها به قسه‌كردن ناگه‌ینه خاڵی چاره‌سه‌ری ".
ئه‌ردۆغان ئەوەی وەبیرهێنایەوە كه پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان به‌هۆی هێرشی ئه‌رمینیاوه بۆ سه‌ر ئازه‌ربایجان ده‌ستی پێكرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رووسیا و فه‌ڕه‌نسا نایانه‌وێت كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته چاره‌سه‌ر ببێت و گوتی: ''لەگەڵ (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین-دا دیدارێکمان ئەنجامدا. گوتمان 'ئیدی با کۆتایی بەو کارە لە قەوقاز بهێنین. پێمگوت ئەگەر دەتەوێت، بەیەکەوە ئەو کارە چارەسەر دەکەین. ئێوە لەگەڵ (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیکۆل) پاشینیان گفتوگۆ بکەن. من لەگەڵ (سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان) ئیلهام (عەلییێڤ)ی برام گفتوگۆ دەکەم. با ئیدی ئەو کارە بگەیەنینە چارەسەر'. با لەو بابەتەدا هەنگاوێکی راستگۆیانە بگرینەبەر. خەریکی تەواوکردنی ئەو کارەین. ئه‌وان (رووسه‌كان) به ئێمه ده‌ڵێن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سووریاوه سه‌رباز و هێزی بیانی ده‌نێرن بۆ ئازه‌ربایجان. منیش به (پوتینم) گوت 'تاكو ئێستا به پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه په‌كه‌كه‌یی و یه‌په‌گه‌ییه‌كان له ئه‌رمینیا ٦٠٠ دۆلاریان وه‌ك مووچه ده‌درێتێ چونكه له‌وێ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، وه‌ک شه‌ڕكه‌رانی بیانی ئه‌وان له‌وێن. گوتی 'من ئاگام له شتی ئاوا نییه'. منیش گوتم 'ئه‌وه زانیاریم پێدای. ئایا ده‌زانی ئه‌وان له كوێوه ده‌چن؟'. من پێم وانییه به‌ڕێز پوتین گرنگی به په‌كه‌كه و یه‌په‌گه بدات به‌ڵام پێویسته ئه‌مه به پێشینیان بڵێت. ئه‌گینا چی پێویست بێت ده‌كرێت".