Dildar Baykan,Hakan Çopur
27 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2018
نیویۆرك - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له چوارچێوه‌ی بهرشداریكردن له 73یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له شاری نیویۆركه له نۆیه‌مین كۆنفرانسی وه‌به‌رهێنانی توركیا كه له لایه‌ن كۆنسه‌ی كاری توركیا-ئه‌مریكا (TAİK) وه رێكخرابوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كادانهوهی دژی هاوكاریی چه‌كی ئه‌مریكا بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده-یه‌په‌گه نیشاندا و گوتی:
"ئایا ده‌زانن چه‌نده چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب له ئه‌مریكاوه ده‌نێردرێت بۆ باكووری سووریا؟ زیاتر له 18 هه‌زار بارهه‌ڵگر هێنراوه. نزیكه‌ی سێ هه‌زار فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێنراوه. بۆ كوێ ده‌چێت؟ په‌یه‌ده-یه‌په‌گه. جگه له‌وه‌ش له سووریا 22 بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه. باشه ئه‌مانه بۆ كێن و دژی كێ به‌كاریان ده‌هێنن؟ له‌پشت ئه‌م رێڕه‌وی تیرۆره‌وه كێ هه‌یه؟ توركیا. رووسیا لێره نییه، ئێران لێره نییه. كاتێك ئه‌مانه ده‌ڵێین، مامه‌ڵه‌ی جیاوازمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناچارین بیڵێین؛ ئه‌وه‌ی له‌ئاست سته‌مدا بێده‌نگ بێت، شه‌یتانی بێ زمانه. توركیا له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به خاوه‌ن پێداویستییه‌كان، وڵاتی یه‌كه‌مه".