ئه‌نقه‌ره
گوته‌بێژی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا بولاند ئارنچ له‌باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌رییه‌وه رایگه‌یاند، ناتوانرێ به‌رپرسیارێتی قۆناغەکە بخرێته ئه‌ستۆی یه‌ك وه‌زیر، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سه‌رۆكوه‌زیران داودئۆغڵو به‌رپرسیاره له‌و قۆناغە.
ئارنچ گوتی: "ده‌سته‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیدار ده‌بێ له به‌شێكی به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی چاره‌سه‌ریی، له‌وانه من وه‌ك جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری ناوخۆ یاڵچن ئاكدۆغان، به‌شێك له سه‌رۆكی رێكخراوه‌كان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان."
ئارنچ روونیكرده‌وه كه بەشێک له وه‌زیره‌كان رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینن له به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی چاره‌سه‌ریی، له هه‌مان كاتدا خاوه‌ن زانیاری ته‌واو ده‌بن له‌وباره‌یه‌وه. بۆ نموونه وه‌زیری دادوه‌ریی بڕیارده‌ر ده‌بێ له مۆڵه‌تپێدانی چاوپێكه‌وتنه‌كانی دورگه‌ی ئیمرالی.
ئارنچ راشیگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا نه‌خشه‌ی رێگه‌ی نوێ و هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی چاره‌سه‌ریی به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌برێ.