Halit Süleyman,Mohammed Baqi Hussein
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
عه‌زاز - AA
به‌رپرسانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا، هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا و 37 یه‌كه‌ی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، رایانگه‌یاند كه بڕیاری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كده‌نگییان داوه له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، فه‌رمانده و به‌رپرسانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا، هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا و 37 یه‌كه‌ی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، له كلیس كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه بڕیاریاندا، له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا رێگه به هه‌وڵی فیتنه و دووبه‌ره‌كی نه‌ده‌ن.
سێ لایه‌نه‌كه پشتگیریی ده‌سته‌به‌ربوونی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌ی ئۆپه‌رسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌تایبه‌تی و ئیدلب و سه‌رتاسه‌ری سووریا ده‌كه‌ن به‌گشتی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، ئیداره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ناوچه‌كه یه‌كبخرێت و راده‌ستی حكوومه‌تی كاتیی سووریا بكرێت. داهاتی ده‌روازه‌كان له خهزێنهیهكدا كۆبكرێته‌وه و بخرێته ده‌ستی حكوومه‌تی كاتییه‌وه. حكوومه‌تی كاتی داهاته‌كان به دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان و گرووپه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات.