Hawkar Yaseen
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
هه‌ولێر- AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جێگرانی سەرۆکی هەرێم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان فەوزی هەریری بەشداربوون.
دوای کۆبوونەوەکە، محەممەد جەواد زەریف و نێچیرڤان بارزانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خی زۆره‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان ده‌ڕوانین. ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دراوسێیه‌كی گرنگه. هه‌رێمی كوردستان هیچ كات هاوكاری ئێران له رۆژگاره سه‌خته‌كان له یاد ناكات. ئێران هه‌میشه وه‌ك دۆست و دراوسێ له هه‌موو قۆناغه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه. ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دراوسێیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێویستییه‌كی له پێش و زۆر گرنگه".
گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كی دێرین و مێژوویی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، جمووجۆڵێكی فراوانی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه، فراوانكردنی هاوكاری و هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌و بوارانه‌دا كه پێویست و جێی بایه‌خی هه‌ردوولان و خواستێكی به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌میشه كارمان له‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی گوته‌كانیدا رایگه‌یاند: "دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و پێگه و رۆڵی گرنگی ئێرانمان له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكرد، داكۆكیمان کرد له پێویستی سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر ئاشتیانه‌ی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان".
هه‌ر له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، محەممەد جەواد زەریف رایگەیاند: "عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، به كه‌مینه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، وه‌ك دراوسێیه‌ك بۆ ئێمه زۆر گرنگه، ئێمه داواكارین په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق، زۆر خۆشحاڵین کە په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی كولتووری و په‌یوه‌ندی خێزانی و خزمایه‌تییمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق هه‌یه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه و دڵخۆشین ته‌نانه‌ت كۆرۆناش نه‌یتوانی رێگری له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق و به تایبه‌تی هه‌رێم بكات، ده‌روازه سنوورییه‌كانمان به‌رده‌وام كراوه بوون و ئێمه ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه، به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه هاوكاری بكه‌ین و بتوانین ئه‌زموونی خۆمان له خزمه‌ت دۆسته‌كانمان دانێین".
راشیگەیاند "ئێمه ئاماده‌ین گه‌شه‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان بده‌ین، پڕۆژه‌ی درێژمه‌وداتر له بواری پیشه‌سازیی و رێگه‌ی ئاسنین و بواری وزه له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بده‌ین، هیوادارین له سه‌ردانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران بتوانین زه‌مینه‌ی ئه‌و هاوكاریانه به‌رفراوانتر بكه‌ین".
بڕیارە هەر ئەمشەو، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆببێتەوە و دواتریش بگەڕێتەوە تاران.