Mazın Asad
16 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن، مه‌نسوور هادی كۆبووه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شیان ساز كرد.
ئه‌ردۆغان لەو کۆبوونەوە رۆژنامەنووسییەدا گوتی: "ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له‌و ناوچانه، دروستكردنی پێگه‌یه‌كه بۆ په‌یه‌ده. ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینیش به هه‌ماهه‌نگی یه‌په‌گه ئه‌نجام ده‌درێت. لێره‌دا به‌تایبه‌تی بانگه‌واز بۆ هاوپه‌یمانانی رۆژئاوایی ده‌كه‌م كه هه‌ریه‌ك له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه رێكخراوی تیرۆریستین. ئه‌و لایانانه‌ی كه رێگه بۆ پێشڤه‌چوونی ئه‌و پێكهاتانه خۆش ده‌كه‌ن، مێژوو هه‌رگیز فەرامۆشیان ناكات".
سه‌ركۆماری توركیا لە درێژەدا گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی قبووڵ ده‌كه‌ن پێویسته بزانن كه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ش رێكخراوی تیرۆریستین. بۆیه كه‌س ئه‌م بابه‌ته بۆ لایه‌كی دیكه رانه‌كێشێت. له كاتی خۆیدا ئێمه ده‌رباره‌ی ئه‌وان گشت بهڵگهمهكانمان پێشكه‌ش كرد. سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، به‌داخه‌وه هێشتا له سووریا و عێراق هه‌مان یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك چۆن له روانگه‌ی ئێمه‌وە داعش رێكخراوێكی تیرۆریستییه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و دهككپجهش رێكخراوی تیرۆریستین".
ئه‌ردۆغان بانگه‌وازی بۆ دامه‌زراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه به‌رامبه‌ر به‌و درامه، بێده‌نگ نه‌بن و گوتیشی: "نزا ده‌كه‌ین و خوازیارین له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاشتی، ئاسووده‌یی و سه‌قامگیری له یه‌مه‌ن سەقامگیر بێت".
سه‌ركۆماری توركیا له درێژه‌دا روونیشی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ یه‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه و لە کۆتاییدا گوتی: "دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی له‌و وڵاته ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای دانوستانی سیاسی و رێزگرتن له دامه‌زراوه‌كانی حكوومی مومكین ده‌بێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته گشت بڕیاره‌كانی كارنامه‌ی 2216ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یڕه‌و بكرێت".