عێراق, رەمەزان مانگی رەحمەت و بەرەکەت

وەقفی ئایینی تورکیا یارمەتی خۆراکی پێشکەش بە ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک کرد

وەقفی ئایینی تورکیا لە چوارچێوەی چالاکییەکانییدا لە مانگی ڕەمەزاندا، یارمەتی خۆراکی پێشکەش بە ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک کرد.

Ali Makram Ghareeb, Muhammed Kılıç  | 17.03.2025 - نوێکردنەوە : 18.03.2025
وەقفی ئایینی تورکیا یارمەتی خۆراکی پێشکەش بە ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک کرد

At Ta mim

کەرکووک ــ AA

وەقفی ئایینی تورکیا لە چوارچێوەی چالاکییەکانییدا لە مانگی ڕەمەزاندا، یارمەتی خۆراکی پێشکەش بە ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک کرد.

ئەندامی خۆبەخش لە وەقفی ئایینی تورکیا، جەعفەر تەیار ئەردۆغدۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەداوە کە وەقفی ئایینی تورکیا لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە مانگی ڕەمەزاندا لە تورکیا و سەرانسەری جیھان، بەردەوامە.

باسی لەوەش کرد کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان لە مانگی ڕەمەزاندا، یارمەتی خۆراکییان پێشکەش بە ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە مانگی ڕەزامەندا چوار ڕۆژ لەسەر یەکتر، خوانی بەربانگی بە کۆمەڵیان بۆ ڕۆژووانان لە کەرکووک، ڕیکخستووە.

گوتیشی: " لە چوارچێوەی چالاکییەکانمان لە دەرەوەی تورکیا، ئامانجمان ئەوەیە یارمەتی خۆراک بەسەر ١٨٧ ھەزار خێزان دابەش بکەین و خوانی بەربانگی بۆ ٣٤٣ ھەزار ڕۆژووان ئامادە بکەین، ھەروەھا لە ڕووی جلوبەرگی جەژنەوە، ھاوکاری ١٨ ھەزار کەس بکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın