توركيا, عێراق, رەمەزان مانگی رەحمەت و بەرەکەت

مانگی سووری تورکی لە ھەولێر ھاوکاری بەسەر ژمارەیەک خێزان دابەشدەکەت

Heman Hussein Yaseen  | 24.03.2025 - نوێکردنەوە : 25.03.2025
مانگی سووری تورکی لە ھەولێر ھاوکاری بەسەر ژمارەیەک خێزان دابەشدەکەت

Arbil

هەولێر - AA

مانگی سووری تورکی، لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی ڕەمەزاندا ھاوکاری خۆراکی بەسەر ١٥٠ خێزان لە شاری ھەولێر دابەش کرد.

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئەمیر بایرامئۆغلو، یاریدەدەری کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، نیسا چەتین کاراچا، بەڕێوەبەری کاروباری دارایی مانگی سووری تورکی لە عێراق محەمەد ئاکیف چالشکای و سەرۆکی لقی ھەولێری مانگی سووری عێراقی ھاوڕێ ئیسحان، ژمارەیەک ھاوکاری بەسەر چەند خێزانێک دابەشکران.

بەڕێوەبەری دارایی مانگی سووری تورکی لە عێراق محەمەد ئاکیف چالشکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەردەوامین لە زیندووکردنەوەی نیعمەتەکانی مانگی ڕەمەزان و پیرۆز ڕاگرتنی ئەم مانگە، لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ سەبەتەی خۆراکی بەسەر ١٥٠ خێزان دابەشکرا کە پێویستیان پێیەتی".

چالشکان گوتیشی: "لە چوارچێوەی هاوکارییەکاندا، بەرنامەی بەربانگمان بۆ ژمارەیەک کەس لە بەغدا و مووسڵ ڕێکخستووە و لەم مانگەدا سەبەتەی خۆراکمان بەسەر نزیکەی هەزار کەس دابەشکردووە".

سەبەتە خۆراکییەکان بریتیین لە برنج، دۆشاوی تەماتە، زەیت و، فاسۆلیا، بەگشتی ئەو خۆراکە سەرەکییانەی کە خێزانێک بۆ دوو ھەفتە بەکاری دەھێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın