دامهزراوهی İHHی تورکیا لە مانگی ڕەمەزان لە ٦٧ وڵاتدا هاوکاری سێ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٢٢٧ کەسی کردووە

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
دامهزراوهی ئازادیی و مافی مرۆڤ و هاوكارییه مرۆییهكانی توركیا (İHH)، لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا لە ٦٧ ولاتدا بە تورکیاشەوە، دەستی هاوکاری بۆ سێ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٢٢٧ کەس درێژکردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دامهزراوهکە، کە بە دروشمی "بانگەوازی ڕەمەزان بۆ برایەتیی" چالاکییەکانی بەڕێوە دەبات، لە چوارچێوەی هاوکارییەكانيدا خوانی بەربانگ و پارشێوی پێشکەش کردووە.
دامهزراوهکە کە سەبەتەی خۆراک و جەژنانە و زەکات و سەرفیترە و فیدیە لە خێرخوازانەوە دەگەیەنێتە ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاریە، ئەمساڵ ٧٨١ هەزار و ٩٩٥ خوانی بەربانگ و پارشێوەی لە ٣٤ ناوچەدا دابەشکردووە.
هەروەها دامهزراوهکە لە مانگی ڕەمەزاندا لە چوار کیشوەردا هاوکاری بەسەر سێ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٢٢٧ کەس لە ٦٧ وڵاتدا دابەشکردووە.
ئەم دامهزراوهيە کە لە مانگی ڕەمەزاندا سەبەتەی خۆراک و خواردنی بەسەر ١٢٠ هەزار و ٦٢٥ کەس لە دەرەوەی وڵات و ١٤٦ هەزار و ٦٧٥ کەس لە ناوخۆی وڵات دابەشکردووە و، دەستی هاوکاری گەیاندووەتە یەک ملیۆن و ٣٣٦ هەزار و ٥٠٠ کەس. لەگەڵ ئەوەشدا بەربانگ و فیدیە و زەکاتی گەیاندووە بە ١١ هەزار و ٩٤٤ خێزان لە دەرەوەی وڵات و، ١٢ هەزار و ٨٧٣ خێزان لە ناوخۆی وڵات، جەژنانەشی بەسەر ٥٢ هەزار و ٣٢٥ منداڵ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا دابەشکردووە.
بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان دامهزراوهکە بەردەوام بووە لە کاروچالاکییەکانی لە فەڵەستین کە بەردەوام ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل دەبێتەوە و، خوانی بەربانگی پێشکەش بە ٤٨٦ هەزار و ٣٤٥ کەس کردووە و، سەبەتەی خۆراکی بەسەر هەشت هەزار و ٧٢٩ کەسدا دابەشکردووە و هاوکاری پارەی نەختینەی پێشکەش بە ١٤ هەزار خێزان کردووە.
هاوکات دامهزراوهکە جگە لە کاروچالاکییەکانی مانگی ڕەمەزان، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) لە ڕێگەی ١٠ چێشتخانە لە باکووری غەززە و حەوت چێشتخانە لە باشووری غەززە، چوار ملیۆن و ٥٩٥ هەزار خوانی گەرمی دابەشکردووە.
هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا لە جوگرافیای جەنگ و قەیرانەکاندا، ١١ هەزار و ٣٢٠ سەبەتەی خۆراکی دابەشکردووە و، خوانی بەربانگی بۆ ٣٥ هەزار و ٨٩٥ کەس دابینکردووە و، هاوکاری نەختینەی بەسەر ٦٧٥ خێزاندا لە سوودان دابەشکردووە. لە چوارچێوەی کارەکانیشیدا دامەزراوەکە لە مانگی نیساندا " شەشهەمین کەشتی چاکەکاری" ڕەوانەی سوودان دەکات.
لە سووریا دامهزراوهکە خوانی بەربەربانگی پێشکەش بە ١٦٦ هەزار و ٦١١ کەس کردووە، فیدیە و زەکاتی بەسەر دوو هەزار و ٣٢٥ خێزان دابەش کردووە، جگە لە کاروچالاکییەکانی مانگی ڕەمەزان، ١٢٤ بارهەڵگر هاوکاری، ٥٢٦ تۆن ئارد، حەوت ملیۆن و ٥٨٢ سەمون و ٥٢ هەزار ە ٩٢٧ پارچە جلوبەرگی لە ناوەندە خێرخوازییەکانەوە بەسەر ٥٢ هەزار و ٩٢٧ کەسدا دابەشکردووە.
لە یەمەن دامهزراوهکە سێ هەزار و ٩٠٣ سەبەتەی خۆراکی دابەشکردووە و، خوانی بەربانگی بۆ هەشت هەزار و ٢٠٢ ئامادە کردووە و هاوکاری نەختینەی پێشکەش بە ٤٠٠ خێزان کردووە.
دامهزراوهکە لە ٣٤ دامەزراوەی تایبەت بە منداڵانی بێ باوک لە هەشت وڵاتدا خوانی بەربانگ و پارشێوی بۆ دوو هەزار و ٤٧٢ منداڵی بێ باوک ئامادە کردووە و، بەبۆنەی "١٥ی ڕەمەزان، ڕۆژی جیهانی بێ باوکان" لە زۆرێک لەو ناواندانەدا لە پاش خوانی بەربانگ چالاکی و ئاهەنگی بۆ منداڵانی بێ باوک ساز کردووە.