رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: رۆژی سێ شەممە یەکەمین کاروانی چەکی کیمیایی سوریا لە بەندەری لازقیە بە کەشتییەکی بازرگانی بەرەو سنوورە نێودەوڵەتییەکان برایە دەرەوە.
سیگرێد کاگ، سەرۆکی تیمی لەناوبردنی چەکی کیمیایی سوریا راگەیاند: بۆ لەناوبردنی چەکی کیمیایی سوریا، ھەنگاوی باش نراون.
کاگ گوتی:" لە دوو ناوچەی جیا، چەکی کیمیایی روانەی بەندەری لازقیە کراوە. لە بەندەری لازقیەوە بار کراوە لە کەشتییەکی دانیمارکی. دواتر ئەو کەشتییە لە ژێر چاودێری کەشتییە سەربازییەکانی سوریا، نەرویج و دانیمارک بەرەو سنوورە نێودەوڵەتییەکان بەرێکەوتووە. ئەمە یەکەمین ھەنگاوی بردنەدەری چەکی کیمیایی سوریایە."
بەگوێرەی قسەی کاگ. ئەو کەشتییە چاوەڕوانی کاروانەکانی دیکەی چەکی کیمیایی دەکا بۆ ئەوەی پێکڕا ببرێنە دەرێ.
هێزە ئاسایشپارێزەکانی چین، دانیمارک، نەرویج، روسیا پاسی ئەو کەشتییە دەکەن کە چەکی کیمیایی سوریای پێ دەگوازرێتەوە.