ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کاندیدی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما بۆ سەرۆکایەتیی بانکی ناوەندی ئەمریکا Fed خاتو جانێت یلین-ی پەسەند کرد، بەمەش یلین دەبێ بەیەکەم سەرۆکی ژنی ئەو رێکخراوە لە ماوەی دامەزراندنیەوە تائێستا.
بەھۆی خراپی رەوشی کەشوھەوا ھەندێ لە سیناتۆرانی ئەمریکا بەشداریان نەکرد، بەڵام یلین توانی لە بەرامبەر ٢٦ دەنگی نەخێر، ٥٦ دەنگی بەڵێ بەدەست بێنێ، لە دەنگدانەکەدا ١١ سیناتۆری کۆماری دەنگی بەڵێیان دا بە ێللێن.
سەرۆکی ئێستای Fed بین بێرنانکی کۆتایی مانگ وادەی سەرۆکایەتی کۆتای دێ، دوای ئەو یلین دەستبەکار دەبێ، بەمەش بە درێژایی ١٠ ساڵی تەمەنی رێکخراوەکە، یەکەم سەرۆکی ژن دەستبەکار دەبێ.
دوای ھەڵبژاردنی ێللێن بۆ سەرۆکایەتی بانکی ناوەندی ئەمریکا، باراک ئۆباما پشتگیری خۆی بۆ کاندیدەکەی دەربڕی و گوتی: "دڵنیام لەوەی جانێت یلین پشتیوانی کرێکارانی ئەمریکی دەکا، ھەروەھا پارێزگاری لە کەسانی وەبەرھێن دەکا و ھەوڵی سەقامگیری و فراوانکردنی رەوشی دارایی دەدا، لە ساڵانی داھاتووش بۆ بەرزکردنەوەی ئابوری وڵات ھاوکار دەبێ."
یلین دەبێ بەیەکەم سەرۆکی ژن بۆ بانکی ناوەندی ئەمریکا، ئەویش دوای کۆتایی وادەی سەرۆکی ئێستای بانکەکە لە ٣١ کانونی دووەمی ٢٠١٤ و بڕیارە پاش ئەو وادەیە بین بیرنانکی پۆستەکەی تەسلیم بە یلین بکا