Yemen
حەزرەمۆت - AA
ھێزەکانی پشتیوانیلێکراو لەلایەن ئیمارات لە رۆژھەڵاتی یەمەن، تەقەیان لەو خۆپیشاندەرانە کرد کە ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە خراپی خزمەتگوزاری گشتی نیشاندا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە شایەتحاڵان وەرگیراوە، لە شاری موکەلا ناوەندی پارێزگای حەزرەمۆت، خۆپیشاندان لەبەرامبەر نەبوونی کارەبا و خراپی خزمەتگوزاری گشتی ئەنجامدراوە.
خۆپیشاندەران رێگاکانیان بە رووی ھاتوچۆدا داخست و تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند.
لە بەرامبەردا رووبەڕووبوونەوە لە نێوان "ھێزەکانی ھەڵبژێردراوی حەزرەمیە" کە لەلایەن ئیماراتەوە پشتیوانی لێ دەکرێ و خۆپیشاندەران روویدا.
ئەم ھێزەکانی بە شێوەیەکی چڕ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و لە بەرامبەردا خۆپیشاندەران بە بەرد وەڵامی ئەو ھێزانەیان دایەوە.
ژمارەیەک لە چالاکوانان ئاماژەیان بەوە دا کە بەشێکی خۆپیشاندەران برینداربوون و تا ئێستاش ھیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ژمارەی بریندار و گیانلەدەستدان بڵاونەکراوەتەوە.