Zana Natık Kerem
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2016
مەئرەب ــ AA
سوپای یەمەن رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی عەرەبی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، 22 چەكداری حووسی كوژران.
لە روونكردنەوەیەكدا كە ناوەندی راگەیاندنی ناوچەی سەربازی پێنج لە سوپای یەمەن لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی "فەیسبووك" بڵاوی كردووەتەوە هاتووە "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە شوێنێكی چەكدارانی حووسی ـ یان لە گوندی ئەلحجاورە سەربە شاری حرز رۆژئاوای یەمەن بە چڕی بۆردومان كرد".
رایگەیاند کە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، 22 چەكداری حووسی كوژراون و شوێنەكەش خاپوور کرا.
بەپێی روونكردنەوەكە، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی حووسی كە چەك و تەقەمەنی هەڵگرتبوو لە گوندی مەتاڕییە سەربە شاری حرز لەلایەن تۆپخانەكانی هاوپەیمانێتی عەرەبی كرایە ئامانج و تێکشكینرا .