A. Eda Ünlü Özen,Mohammed Baqi Hussein
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "هه‌رگیزا و هه‌رگیز توركیا پێشوازی لە درووستبوونی پێگەیەک و گۆڕانكاری نوێ له سنووره‌كانی باشووری توركیا ناکات. ئه‌و ریفراندۆمه‌ی سبه‌ی له باكووری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت ناشه‌رعیه، وه‌كو نه‌بوو وایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی ئه‌نجامدانین، به‌رپرسیاریەتی یه‌كه‌م هه‌رێمی كوردستانی عێراقه له هه‌ر پێشهاتێك كه پاش ئه‌و ریفراندۆمه دێته ئاراوه كه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌كات و، تاك لایه‌نه و بێ راوێژ به گه‌له‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر داوه".
یڵدرم جه‌ختیكرده‌وه كه گشت‌پرسیی هه‌رێمی كوردستان گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
یڵدرم رایگەیاند: "ئه‌م گشتپرسییه چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ناكات. هیچ كێشه‌یه‌كی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكات. ئه‌م گشتپرسییه گرژی و ناسه‌قامگیرییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات و خه‌ڵكی ناوچه‌كه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م سته‌مه به هۆی خه‌یاڵی نه‌زۆك و سووربوونی چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و برا كورده‌كانمان به‌ڕه‌وا ده‌بینن، بێگومان رۆژێك گه‌له‌كه‌ی خۆیان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
ناوبراو به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا،
"با باش بزانن بەردەوام دەبین لە درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی لە بۆشایی دەسەڵاتدا لە مێژە بە دەست تیرۆری داعش و پەکەکەوە دەناڵێنن، لەوێ. ئەو گشتپرسییە هەر ئەنجامێکی هەبێت، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە مکوڕ بوون لەو هەڵەیە نەک لە کورد، عەرەب و تورکمانەکان".