Mutlu Demirtaştan,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، ئه‌لێكسانده‌ر چفرین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و سنوورداركردنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت جێبه‌جێی بكات مه‌ترسی لە بواری تۆپی پێ له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دروست ده‌كات.
ئه‌لێكسانده‌ر چفرین له لێدوانێكیدا بۆ میدیای ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و سیاسه‌تی كۆچبه‌رانه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی حه‌وت وڵاتی موسوڵمان‌نشین جێبه‌جێی بكات له قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا زیان به‌تۆپی پێی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت و، گوتی: "ئه‌گه‌ر یاریزانانی تۆپی پێ به‌هۆی بڕیاری سیاسیی و پۆپۆلیستی نه‌توانن بچنه ئه‌مریكا، ئه‌وا ره‌نگه له ئه‌مریكا جامی جیهانی رێكنه‌خرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ یاریزانانی تۆپی پێ و لایه‌نگران كه ته‌ماشای جامی جیهانی ده‌كه‌ن هه‌مان شته".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، ئه‌لێكسانده‌ر چفرین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و جۆره بڕیارانه رێگره له به‌رده‌م ئه‌مریكادا له میوانداریكردنی یارییه‌كانی جامی جیهانیدا و، گوتی: "ئه‌و دۆخه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌مان شته كه ده‌یانه‌وێت یارییه‌كانی جامی جیهانی له وڵاته‌كه‌یاندا ساز بكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك به‌شداری له جامی جیهانیدا بكات. ئومێده‌وارم ئه‌و رێكاریانه جێبه‌جێ نەكرێت".