Mohamad Misto,Selen Temizer
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، تیرۆریستانی داعش كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات له ناحیه‌ی باگۆزی پارێزگای دێرازۆری سووریا له نزیك سنووری عێراق گه‌مارۆدراون، ئه‌و مه‌رجانه قبووڵ ناكه‌ن كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه.
له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌یان له ناحیه‌كه، هێزه‌كانی یه‌په‌گه داوای ئه‌و قاڵبه ئاڵتوونیانه له تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن كه له میانی داگیركردنی مووسڵ له بانكه‌كانیان دزیوه.
هه‌روه‌ها یه‌په‌گه داوای راده‌ستكردنی ئه‌و دیلانه‌ی هێزه‌كانی ده‌كات كه له‌لای رێكخراوی تیرۆریستیی داعشن.
دوێنێ یه‌په‌گه له رێگه‌ی ئامێری بێ ته‌له‌وه گفتوگۆی نێوان ئه‌و داعشانه‌ی به‌دیلی گرتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و داعشانه‌ی له ناوچه‌ی باگۆزن رێكخست، به‌ڵام تیرۆریستانی داعش قایل نه‌بوون. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی كاته‌كانی شه‌و له ناوچه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه درێژه‌ی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستیی داعشی بیانی له ناوچه‌ی باگۆزن.